AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ١٩:٢٠

موسەننا ئەمین:

گومان دەكرێت حكومەتی هەرێم لە پشت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانەوە بێت

گومان دەكرێت حكومەتی هەرێم لە پشت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانەوە بێت

پرسی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیا بووەتە پرسێکی گەرم ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت"گومان دەكرێت حكومەتی هەرێم لە پشت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانەوە بێت".

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هاورێم هەیە 21 ساڵە لە بەریتانیایە و چوار منداڵی هەیە و ژنەكەی بەریتانیە و بڕیاردراوە 30 ئەم مانگە بە زۆر دیپۆرت بكرێتەوە.

موسەننا ئەمین، وتی:"گومان دەكەین حكومەتی هەرێم گڵۆپی سەوزی بۆ بەریتانیا هەڵكردبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێم بە زۆر دیپۆرت بكەنەوەو ئەم بابەتە لەسەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەریتانیا باسكرابێت".

لەسەر هەمان بابەت، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند: بەداخەوە لە هەلومەرجێكدا كە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بەرۆكی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی جارێكی دیكە قەیران بۆ كۆی پڕۆسەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان زیاد دەكات.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای لوتكەدا هاتووە، لە هەوڵی جددی و بەردەوامدا دەبین بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیاوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێگا مەدەنییەكان دەگرینە بەر و لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، دەست لەناو دەست فشار دروست دەكەین لەسەر نوێنەرایەتیی وڵاتی بەریتانیا لە عێراق و ڕێگەنادەین بەو شێوە ڕوونە پێشێلی مافەكانی مرۆڤ بكرێت.

News ID 42094

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha